سەردێڕ:

تەرمی دووەم ونبووی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

PM:02:17:07/04/2024

1496 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، تەرمی دووەم کەس کە لە لافاوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا دۆزراوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تەرمی دووەم کەس کە لە لافاوەکەی دهۆکدا گیانی لەدەستدا، دۆزراوەتەوە.

هاوکات، لە رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ناوچەی خانکێ تەرمی یەکێک لە ونبووەکانی لافاوەکەی دهۆکیان دۆزیوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٩ـی ئازار شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە و کەشناسی ئاماژەی بەوە کردبوو، بەهۆی زۆری بڕی بارانبارینەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، لەلایەکی تریشەوە بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە دهۆک دروستبوو، هەزار و ٢٤٠ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە لەو رێژەیەش ١٧ ماڵ بەتەواوی رووخاون.













گەلەری