سەردێڕ:

تەواوی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێم

PM:01:34:07/04/2024

6048 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، تەواوی پارەی مووچەی مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژماری بانکییان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، دوایین گوژمەی مووچەی مانگی ئازار کە بڕەکەی ٣٩٠ ملیار دینار بوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە گوێرەی ئەو لیستی مووچەیەی بڵاویان کردووەتەوە، سەرجەم مووچەخۆران پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار وەردەگرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بڕی ٤٣٠ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژماری بانکییان.

پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ١٣٠ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بۆ هەرێم نارد، بەوپێیەش، حکومەتی عێراق بڕی ٩٥٠ ملیار دیناری بە سێ گوژمە رەوانەی هەرێم کردووە، کە بڕی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە.













گەلەری