PM:12:42:07/04/2024
5712 جار خوێندراوەتەوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجامدانی حەج لەرێگەی ڤیزای گەشتیاریی سعودیەوە نایاساییە. دەشڵێت، "هەرکەسێک بەو جۆرە ڤیزایە فەریزەی حەج ئەنجام بدات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، هیچ شتێك به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه بوونی نییە، له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه به ڤیزای ساڵی، یاخود ڤیزای بازرگانی، كه ئه‌وه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە ڤیزای بازرگانی رێگه پێدراو
نییه و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت به پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومرەی
سعوودیە سزای قورسی ده‌بێت.
ئەوەش خراوەتە روو، هاوڵاتیانی هه‌رێم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی حه‌ج و عومره به‌رپرس نییه له‌و جۆره حه‌ج كردنه و هه‌ر كه‌سێكیش له
سعوودیه تووشی كێشه ببێت له‌سه‌ر ڤیزای ساڵی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و
عومره به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هۆشداری دەدەنە هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه و بانگه‌شه‌ی
حه‌جی له‌و جۆره ده‌كه‌ن، ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی
یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان
له بواری حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش.