سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێن ئاڕ تی: پشتگیری هەڵبژاردنێکی ئازاد دەکەین لە هەرێمی کوردستان

AM:09:46:07/04/2024

8208 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشتگیری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان وەک ئەمریکا بەردەوام پشتگیریان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و شەفاف بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان کردووە لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، گەلی کورد و عێراق بە گشتی ناکات.

ئەوەشی خستە روو، "ئێمە لە راگەیاندنی ئەم دواییەی پارتی سەبارەی بە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نیگەرانین".

ئەوەش لە کاتێکدایە، فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن. بە گوێرەی زانیارییەکانیش، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی ئیدارەی دەوڵەتدا، یەکێتی رازی بووە بە داواکاری پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان بۆ جاری پێنجەم و تا مانگی ١٠ـی ئەمساڵ.













گەلەری