سەردێڕ:

وەزارەتی کاری عێراق پێدانی قەرز بەم توێژە رادەگەیەنێت

AM:09:19:07/04/2024

876 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە دەستدەکەن بە پێدانی بەشێکى دیکە لە قەرزی بێکاریی بۆ ئەو کەسانەى خاوەنی پڕۆژەى بچوکن و بەدواى کاردا دەگەڕێن.


نەجم عەقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتەکە هەوڵدەدات سەرجەم خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراق بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێک لە خزمەتگوزارییەکان، پێدانی قەرزە بەو کەسانەی کە لە داتابەیسی وەزارەتەکەدا تۆمارکراون و ساڵى رابردووش چەردەیەک قەرز درا بە هاوڵاتیان.

ئەوەشی خستووەتە روو، خوێندکارانی کۆلێژەکان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە داتابەیسی کارخوازان دوای تەواوکردنی خوێندن، دواتر لەڕێگەی پلاتفۆرمی (میهەن)ـەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن، لەوانەش خزمەتگوزاری پێدانی قەرز.













گەلەری