سەردێڕ:

یەکێتی و پارتی رێککەوتن بۆ جاری پێنجەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا بخەن

AM:08:45:07/04/2024

19328 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی ئیدارەی دەوڵەتدا، یەکێتی رازی بوو بە داواکاری پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان تا مانگی ١٠.


بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی ئیدارەی دەوڵەت سەبارەت بە هەرێم تەنها لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێتی رازی بووە بە داواکاری پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بەو مەرجەی کۆمسیۆن تا سەری ساڵ درێژ بکەنەوە.

هاوکات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نێچیرڤان بارزانی وبافڵ تاڵەبانی راگەیاندووە، هیوادارە حکومەتی کاربەڕێکەر پەلە بکات لە بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران و وردبینی لیستی مووچەخۆران.













گەلەری