سەردێڕ:

عێراق و سعودیە ١٢ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بواری وەبەرھێناندا واژۆ کرد

AM:08:37:07/04/2024

856 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، عێراق و سعودیە بە ئامانجی پتەوترکردنی ھاریکارییەکانی نێوانیان لە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی وەبەرھێناندا ١٢ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە.


وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان لەگەڵ ١٢ کۆمپانیای سعودیە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەچوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکاندا، کۆمپانیا سعودییەکان، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی وەبەرھێنان لە عێراق، جێبەجێ دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، سعودیە و عێراق رێککەوتننامەیەکی ھاوبەشیان لە بواری وەبەرھێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەتدا، واژۆ کرد.













گەلەری