سەردێڕ:

سودانی: بەردەوامین لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

PM:09:51:06/04/2024

3164 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی دەستوور پابەند دەبن بە خەرجکردنی مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم. دەشڵێت، " لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەستمان کرد بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جەخت دەکەنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەوەش لە دوای بڕیارەکانی ئەم دواییانەی دادگای فیدڕاڵی دێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە خەرجکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی دەستوور و بەشێوەیەک کە لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بگونجێت.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم رێککەوتوون تاوەکو تەواوکردنی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەشێوەی کاش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت.













گەلەری