سەردێڕ:

لە دوو ساڵدا؛ هەناردەی کەلوپەلی نێوان تورکیا و عێراق ٢٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاند

PM:09:29:06/04/2024

632 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پیشەسازی و بازرگانان لە تورکیا و عێراق رایگەیاند، هەناردەی کەلوپەلی تورکیا بۆ عێراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ٢٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و پێشبینی دەکرێت هەناردەکردن زیاد بکات و ساڵانە بگاتە ١٦ ملیار دۆلار.

ئەوەشی خستە روو، عێراق پێشەنگی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای تورکییە و زۆربەی ئەوانەی هەناردەکراون کەرەستەی پیشەسازین. وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا پێشبینی دەکرێت، قەبارەی هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق بگاتە نزیکەی ١٦ ملیار دۆلار.

لەلایەکی تریشەوە، ناوەندی بازرگانی ئێران لە رۆژئاوای ئاسیا رایگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بەتایبەت لە کەرەستەی خۆراکیدا ٣٠٪ گەشەکردنی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات لە ماوەی رابردوودا عێراق تێکڕای هەناردەکردنی بۆ تورکیا راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ تێکڕای هەناردە کردن بە رێژەی ٤٧٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٣٦ ملیۆن دۆلار.

گەلەری