سەردێڕ:

سبەى لایەنەکانى پێکهێنەرى حکومەتى عێراق لە بەغدا کۆدەبنەوە

PM:10:54:05/04/2024

2508 جار خوێندراوەتەوە

سبەى لایەنەکانى پێکهێنەرى حکومەت لە بەغدا بە بەشدارى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبنەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەى سودانى بۆ ئەمریکا و بوونى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و کێشەکانى هەرێم و بەغدا باس بکرێت.


بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە رۆژى شەممە لایەنەکانى ئیدارەى دەوڵەت لەناویشیاندا چوارچێوەى هەماهەنگی و پارتى و یەکێتى و سونەکان کۆبوونەوەیەک لە شاری بەغدا ئەنجام بدەن.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، بڕیارە ناوەڕاستى ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانى سەردانى ئەمریکا بکات و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە هەربۆیە پێشبینی دەکرێت، کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى لەو بارەیەوە، هاوکات بوونى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و پرسى ناجێگیرى نرخى دۆلار لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و سودانیش داواى هەماهەنگی و هاوکاریی لە لایەنەکانى پێکهێنەرى حکومەت بکات.













گەلەری