سەردێڕ:

عێراق؛ هەڵمەتی کوتانی سورێژە بۆ منداڵان دەست پێدەکات

PM:04:58:04/04/2024

940 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەدوای جەژنی رەمەزان هەڵمەتی کوتانی سورێژە بۆ خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی و باخچەی ساوایان دەست پێ دەکەن. دەشڵێت، " هەڵمەتەکە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پلانیان هەیە هەڵمەتی کوتانی سورێژە بۆ زیاتر لە حەوت ملیۆن منداڵ دەست پێ بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای جەژنی رەمەزان هەڵمەتەکە دەست پێ دەکات کە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هەرێمیش دەگرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوامی دەبێت و زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٣٩٨ منداڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. دەشڵێت، " هەڵمەتەکە بە زیاتر لە نۆ هەزار تیم لە ٢٣ هەزار قوتابخانەی بنەڕەتی جێبەجێ دەکرێت".

ئەوەشی خستە روو، هۆکاری دەستپێکردنی کوتانی سورێژە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حاڵەتەکانی توشبوون بە سورێژە لە چەند وڵاتێک سەری هەڵداوەتەوە و چەند حاڵەتێکی توشبوون بە سورێژە لە عێراق تۆمار کراوە.













گەلەری