سەردێڕ:

کەربەلا؛ بەهۆی شەڕێکەوە ١٥٠ کەس دەستگیر کران و دەست بەسەر ٥٠چەکیشدا گیرا

PM:04:01:04/04/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەربەلا رایگەیاند، لە شەڕێکدا ١٥٠ کەس دەستگیر کراون و زیاتر لە ٥٠ چەکی بێ مۆڵەتیش دەستیان بەسەردا گیراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی کەربەلا لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوو رۆژ بەر لە ئیستا شەڕێک لە پاریزگاکە روویدا و بەهۆیەوە دەستیان بە پشکنینی بەشێک لە ناوچەکانی کەربەلا کردووە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە پشکنینەکەیاندا ١٥٠ کەسیان دەستگیرکردووە کە دەستیان هەبووە لە شەڕەکەدا و بوونەتە هۆی تێکدانی ئاسایشی پارێزگاکە.

باس لەوەش کراوە، دەستیان بەسەر ٥٠ چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە کە لەو شەڕەدا بەکارهاتوون. دەشڵێت، "رێکارە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن".













گەلەری