سەردێڕ:

لەسەر پرسی ئەمنی و ئابوری؛ ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

PM:03:43:04/04/2024

1072 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بڕیارە سەرۆک کۆماری تورکیا لەم مانگەدا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا تاوتوێی چەند پرسێکی نێوان هەردوو وڵات بکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدییا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، سەردانەکەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە دیاریکراوی ٢٢ـی مانگی چوار دەبێت و لە لایەن سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ دەکرێت.

باس لەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەی ئەمنی، ئابوریی، رێگەی گەشەپێدان و ئاو گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

هاوکات، ئەم سەردانەی ئەردۆغان بۆ عێراق بە یەکەم سەردانی دادەنرێت لە ١٢ ساڵی رابردوو، ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی رابردووشدا شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدای كرد، بە مەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان.













گەلەری