سەردێڕ:

بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ؛ عێراق هەموو مانگێک پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ دەکات

PM:11:57:03/04/2024

1600 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ، هەموو مانگێک پڕۆژەی نوێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە کاتی تەواوبوونی هەر پڕۆژەیەک، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی دیکە دادەنێن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، هەموو مانگێک پڕۆژەیەکی نوێ لە پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی تەواوبوونی هەر پڕۆژەیەک دەست دەکەن بە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی نوێ لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ.

سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆدا، لە کۆی ١٦ پڕۆژە دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ١٤ پڕۆژە کە خۆی لە دروست کردنی ١٦ پرد و رێگای نوێ دەبینێتەوە.

لە کۆتایی مانگی رابردووشدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ بڕیاریدا، کاتی دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت و زانکۆ و خوێندنگاکان گۆڕانکاریی بەسەردا بێت، هەروەها باجی سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبیل زیاتر دەکرێت و پردی نوێش بۆ پیادە بونیاد دەنرێت.













گەلەری