PM:10:45:03/04/2024
1188 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، هەموو ئەندامانی خانەی بەساڵاچوانی ناوچەی رەشاد لە بەغدا دەخرێنە ناو تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتییەوە. دەشڵێت، "سەرجەم بەساڵاچووان و منداڵانی بێ دایک و باوک و ئەو کەسانەی بێ ماڵولانەن بە خۆڕایی لە دەستەبەری تەندروستییدا جێگیر دەکرێن".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بە پاڵپشتی و رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کار دەکەن بۆ ئەوەی هەموو بەساڵاچووەکان و منداڵانی بێ دایک و باوک و ئەو کەسانەی بێماڵن بەخۆڕایی لە دەستەبەری تەندروستیدا جێگیر دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش
کرد، دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە سبەینێوە دەست دەکات بە وەرگرتنی بەساڵاچووی نوێ
لە خانەی بەساڵاچووانی رەشاد و تۆمارکردنیان لە چاودێری کۆمەڵایەتیدا.
ئەوەشی خستە
روو، پاڵپشت و هاوکاری خانەی بەساڵاچووان دەکەن و گرنگییەکی تەواو بە پێداویستییەکانیان
دەدەن بە دابینکردنی خواردن و جلوبەرگ بۆیان.