بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکییەوە، لای بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنەکانی کۆمپانیای مێتا کێشەی تەکنیکی دروست بووە و بەشێک لە ئەپڵیکەیشنەکان کار ناکەن.
ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە، بەشێک ئەپڵیکەیشنەکانی کۆمپانیای مێتا کێشەی تەکنیکییان بۆ دروست بووە و لای بەشێک لە بەکارهێنەران بە تەواوەتی کار ناکەن.
ئەپڵیکەیشنەکانی
وەتساپ و ئینستاگرام کێشەیان تێدایە و بەکارهێنەرانی وەتساپ ناتوانن نامە ئاڵوگۆڕ
بکەن و پەیوەندی بە بەرکارهێنەرەکانی دیکەی ئەپڵیکەیشنەکەوە بکەن.
هاوکات، بەشێک
لە بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام کێشەیان بۆ دروست بووە و ناتوانن بڵاوکراوە
نوێیەکان ببینن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، رۆژی پێنجی مانگی
رابردوو، تۆڕەکانی فەیسبووک و مێسنجەر و ئینستاگرام کە لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە
خاوەندارێتیان دەکرێت لەکارکەوتن، بەو هۆیەشەوە پشکەکانی کۆمپانیای مێتا نزیکەی
١.٥٥٪ دابەزین.