سەردێڕ:

راوێژکاری سودانی: بانکی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ئابووری عێراق دەکات

PM:06:58:03/04/2024

772 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی رۆڵی کارای هەبووە لە بوژانەوەی ئابووری عێراقدا. دەشڵێت، "بانکی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە ئابووری عێراق دەکات".


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی بەردەوام پاڵپشتی لەو چاکسازییە ئابوورییانە دەکات کە عێراق ئەنجامیان دەدات، بەتایبەت لە کەرتەکانی دارایی بانکی و دارایی گشتیدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەی لە عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق نوێ کردوە لەپێناو پێشکەش کردنی هاوکاری دارایی و تەکنیکی زیاتر بە عێراق.

ئەوەشی خستە روو، لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا بانکی نێودەوڵەتی بەردەوام قەرزی پێشکەش بە عێراق کردووە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری عێراق.

پێشتریش ئەو راوێژکارەی سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەسەر بنەمای لێکدانەوەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گەشەی ئابووری لە کەرتی نانەوتی عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.













گەلەری