سەردێڕ:

ئەمریکا؛ هۆشداری لە روودانی شەپۆلێکی کەشوهەوای سەخت دەدرێت

PM:11:43:02/04/2024

3516 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری پێشبینیکردنی زریانەکان هۆشداری دا لە رووبەرووبوونەوەی چەند ناوچەیەک لە ئەمریکا بە شەپۆلێکی سەختی کەشوهەوا کە رەنگە چەند گەردەلولێکی درێژخایەن لەخۆ بگرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، سەنتەری پێشبینیکردنی زریانەکان بڵاوی کردەوە، پێشبینی شەپۆلێکی کەشوهەوای توند دەکەن لە رۆژهەڵاتی ئەمریکا کە رەنگە چەند گەردەلولێکی درێژخایەنیش لە خۆبگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ناوچەکانی ئۆهایۆ و کێنتاکیی و ئیندیانا بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسییان لەسەرە، چونکە گەردەلولێکی بەهێز لەو ناوچانە دروست دەبێت و ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

 

ئەوەشی خستە روو، بەگشتی زیاتر لە ٧٥ ملیۆن کەس لە کەناری کەنداوەوە تا دەریاچە گەورەکان، لەبەردەم مەترسی هەورەبروسکەیەکی سەختدان، هەروەها زیاتر لە ١٧ ملیۆن کەس لە ویلایەتی ئیلینۆیسەوە تا میریلاند رووبەڕووی مەترسی لافاو دەبنەوە بەهۆی زریانەکانەوە.

باسی لەوەش کرد، مەترسی گەردەلوول و زریانەکان رۆژی چوارشەممە کەم دەبێتەوە، بەڵام هێشتا مەترسی دروستبوونی ئاستی دووەمی زریانەکان لە بەشێک لە ناوەڕاستی ئەتڵەسی و فلۆریدا هەیە.













گەلەری