سەردێڕ:

بەسڕە؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش خوێندکار گیانیان لەدەستدا

PM:07:27:02/04/2024

6796 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە باکوری پارێزگای بەسڕە بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کردووە بەنێو ٢٠ خوێندکاردا و لە ئەنجامدا شەش خوێندکاریان گیانیان لەدەستداوە و ١١ـی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە باکووری بەسڕە بارهەڵگرێک خۆی بەنێو ٢٠ خوێندکاردا کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا شەش خوێندکار گیانیان لەدەستدا و ١١ خوێندکاریش بریندار بوون و سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پارێزگاری بەسڕە رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوەوە ماتەمینی گشتییان لە پارێزگای بەسڕە بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاندووە.

لەو بارەیەوە، وەزارەتی ناوخۆێ عێراق رایگەیاند، بارهەڵگرەکە بەهۆی لە کارکەوتنی سوکانەکەیەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە ئەنجامدا خۆی بەنێو ژمارەیەک خوێندکاردا کردووە و لە ئێستادا شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە.













گەلەری