سەردێڕ:

گۆڤارێکی ئەمریکی: عێراق لە پلەی ٧١ـی لیستی باشترین چاودێری تەندروستییە لە جیهاندا

PM:02:03:02/04/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری سی ئی ئۆ وێڵدی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، لە رووی باشی چاودێری تەندروستییەوە لە نێو ١١٠ وڵاتدا وڵاتی عێراق بە پلەی ٧١ـەم دێت، هەروەها لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی بە پلەی ١٢ـەهەم دایە.


ئەمڕۆ سێشەممە، گۆڤاری سی ئی ئۆ وێڵدی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، لە کۆی ١١٠ وڵات کە بەشدارییان لە راپرسییەکدا کردووە، چاودێری تەندروستی وڵاتی تایوان لە پلەی یەکەمدایە و ٧٨.٧٢ خاڵی بەدەستهێناوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، وڵاتی سلڤادۆر بە ١٨.٦ خاڵ لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە خراپترین چاودێری تەندروستییان هەیە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە راپرسیەکەدا عێراق لە رووی چاودێری تەندروستییەوە بە پلەی ٧١ـی جیهاندایە و لە کۆی ١٠٠ خاڵ، ٣٣.٤٨ خاڵی بەدەستهێناوە، هەروەها لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا بە پلەی ١٢ـەهەم دێت.













گەلەری