هەموارى بودجە لە ئەنجومەنى وەزیران زۆربەى کارەکانى تەواوکراون و چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا بنێردرێت بۆ پەرلەمان.
رۆژنامەى سەباحى سەر بە حکومەتى عێراق بڵاوى کردەوە، هەموارەکە لەسەر بنەماى گۆڕینى داهات و خەرجى کراوە و لە وەزارەتى دارایی کارەکانى تەواوکراون و پاشان رەوانەى پەرلەمان دەکرێت.
مەزهەر محەمەد
ساڵح، راوێژکارى دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق وتویەتى، هەموارەکە هەموو رێکارەکانى
تەواوکردووە و جارێکى دیکە خەرجى و داهات دارێژراوەتەوە لەسەر بنەماى نوێى نرخى نەوت
و خەرجییەکان.
دواى ناردنى بۆ
پەرلەمان پێشبینى دەکرێت لە ماوەى مانگێکدا گفتوگۆى لەسەر بکرێت و دەنگى لەسەر بدرێت.