سەردێڕ:

عێراق؛ باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

PM:10:18:01/04/2024

740 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ئۆپراسیۆنێکدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشەوە باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا دەستگیر کران، کە لە تاقیگەیەکدا لە بەغدا بڕی یەک ملیۆن حەبی هۆشبەریان ئامادە کرد بوو.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم ئەو ماددانەی کە باندەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی بوون دەستیان بەسەردا گیرا و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرا.

سەرەتای مانگی رابردوو، سەرۆکى لیژنەى مادە هۆشبەرەکان لە پەرلەمانى عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە عێراق و هەرێمى کوردستان زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لەسەر ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون. دەشڵێت، " لە ئێستادا ٣٢ بازرگانی نێودەوڵەتى و پێنج هەزار بازرگانى ناوخۆیی لە زیندانن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ ئەو کەسانەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن لە عێراق، چونکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان راسپێردراون لیژنەی چالاکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە













گەلەری