سەردێڕ:

کەشناسی: هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەست پێدەکات

PM:09:19:01/04/2024

29640 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کەشوهەوای باراناوی روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا کەشوهەوای وڵات بە گشتی جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات.

هەر ئەمڕۆ، کەشناسی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی عێراق و هەرێم دەگەنە ٣٥ پلەی سیلیزی.

لەلایەکی دیکەوە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بە گشتی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.













گەلەری