سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق: بە چەند جۆرێک پاڵپشتی هەناردەکاران دەکەین

PM:08:16:01/04/2024

696 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پاڵپشتی هەناردەکاران دەکەن لە رێگەی پێدانی قەرز و ئاسانکاری لە دەرکردنی مۆڵەتی هەناردەکردن، لەپێناو هەناردەکردنی بەرهەمە عێراقییەکان بۆ پێشانگا نێودەوڵەتییەکان و نمایش کردنیان.


ئەمڕۆ دووشەممە، موستەفا عانی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پێشانگاکان و سەرۆکی لیژنەی سندوقی پاڵپشتی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەشێوەی قەرز و یارمەتی پشتگیری هەناردەکاران دەکەن لە پێناو هەناردەکردنی بەرهەمە عێراقییەکان بۆ پێشانگا نێودەوڵەتییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێکارەکانی دەرکردنی مۆڵەتی هەناردەکردن ئاسان دەکەن و کۆمپانیای بارزگانی حکومەتی عێراق تێچووی بەشداریکردن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان دەگرێتە ئەستۆ بە دابینکردنی تێچووی شوێنی بەکرێگیراوی پێشانگاکان و کرێی گواستنەوەی بەرهەمە عێراقییەکان بۆ نمایشکردنیان.

ئەوەشی خستە روو، لەگەڵ وەزیری بازرگانیدا بەردەوام لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لەبەردەم هەناردەکردنی کاڵا عێراقییەکان بۆ پێشانگا نێودەوڵەتییەکان.













گەلەری