سەردێڕ:

لەمساڵدا عێراق ٥٢ بیری نەوتی هەڵکەندووە و نۆژەن کردووەتەوە

PM:03:15:01/04/2024

632 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٥٠ بیری نەوتیان لە خاکی عێراقدا هەڵکەندووە و نۆژەن کردووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، خالید حەمزە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیاری کۆمپانیاکە توانیویانە ١٩ بیری نەوتی نوێ هەڵبکەنن.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە هەڵکەندنی بیرە نوێیەکان توانیویانە ٣٣ بیری نەوتی دیکە نۆژەن بکەنەوە کە سوودیان هەیە بۆ سەرجەم کۆمپانیا نیشتیمانییەکانی دەرهێنانی نەوت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کار دەکەن.

باسی لەوەش کرد، هەوڵەکانیان بۆ هەڵکەندن و نۆژەنکردنەوەی بیرە نەوتییەکان لە خاکی عێراقدا بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی سامانی نیشتیمانی.













گەلەری