سەردێڕ:

سودانی و سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆبوونەوە

PM:10:16:31/03/2024

4020 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، پێویستە کاربکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری و پاراستنی سامانی گشتی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە چەند پرسێک کۆبووەوە.

ئەوەشی خستە روو، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی رایگەیاند، پێویستە بە هاوبەشی کاربکرێت لە نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکاندا، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە بە تایبەتی کار بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری و پاراستنی سامانی گشتی و هەروەها، باسیان لە تێپەڕاندنی بەربەستە سیاسی و یاساییەکانی بەردەم پرۆسەی گەشەپێدان و پتەوکردنی سەقامگیری کرد.













گەلەری