سەردێڕ:

سودانی: حکومەت بەئامانجی باشترکردنی دۆخی ئابووری بەرنامەیەکی چاکسازی ئامادەدەکات

PM:09:38:31/03/2024

808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی گشتگیری چاکسازی لەپێناو باشترکردنی دۆخی ئابووریدا. دەشڵێت، لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە کەمتەرخەمن لە جێبەجێ کردنی رێوشوێنەکانی چاکسازیدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت کاردەکات بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی گشتگیری چاکسازی، بەئامانجی باشترکردنی دۆخی ئابووری بنیاتنانی چاکسازی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایان لیژنەی باڵای چاکسازییەوە بەدواداچوون بۆ چاکسازییەکان دەکرێت و لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە کەمتەرخەمن لە جێبەجێ کردنی رێوشوێنەکانی چاکسازیدا.

ئەوەشی خستە روو، پرۆسەی چاکسازی لە عێراقدا بەردەوامە و لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندایە و حکومەت پابەندە بە پاراستنی چینە لاوازەکانی کۆمەڵگە.













گەلەری