نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، بڕی زەکاتی سەرفیترە بۆ هەرکەسێک دوو هەزار دینار دەبێت و بە ئارد دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڕی زەکاتی سەرفیترەی بۆ مانگی رەمەزان دیاری کرد و تێیدا بۆ هەرکەسێک بڕی دوو هەزار دینار دەبێت و دەدرێت بە ئارد.
پێشتر، یەکێتی زانایانی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ بڕی سەرفیترە بۆ هەر
کەسێک دوو هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت و فیدیەی بەڕۆژوو نەبوونیش بۆ هەر رۆژێک دوو هەزار
و ٥٠٠ دینارە. هەروەها، ئهندازهی ئهو پارهیهی زهكات تیایدا واجب دهبێت دوو
ملیۆن و سهد ههزار دیناری عێراقییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی
ئایینی ئیسلامی کوردستان بڕی سێ هەزار و ٥٠٠ دیناری وەک سەرفیترە و زەکات دیاری
کردبوو، وە ئهندازهی ئهو پارهیهی زهكاتی تیادا واجب بوو حهوت ملیۆن و ٢٠٠
ههزار دیناری عێراقی بوو.