سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی عێراق: لەم وادەیەوە تەنها کار بە کارتى نیشتیمانى دەکرێت

PM:11:32:30/03/2024

2348 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە تەنها کار بە کارتى نیشتیمانى دەکرێت و بەڵگەنامە كۆنەكانی هاوڵاتیان كاریان پێ ناكرێت. دەشڵێت، " لە ئایندەدا كارتی نیشتمانی لەبری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت".


ئەمڕۆ شەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، زیاتر لە ٣٦ ملیۆن هاوڵاتی لە سەرانسەری عێراق، لە سیستەمی كارتی نیشتمانیدا تۆمار كراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە یەکی مانگی نیسانەوە، بەڵگەنامە کۆنەکانی هاوڵاتیان کاری پێ ناکرێت و هاوڵاتیان دەتوانن تەنها لەڕێگەی کارتی نیشتیمانییەوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

وتیشی، دەستیان بە دانوستانکردن کردووە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە مەبەستی پەسەندکردنی کارتی نیشتیمانی وەک جێگرەوەیەک بۆ کارتی دەنگدان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا.













گەلەری