سەردێڕ:

لەبەر ئەم سوودانە دوای بەربانگیش خورما بخۆ

PM:05:34:30/03/2024

1312 جار خوێندراوەتەوە

زۆرجار بیستومانە تەنها لە کاتی رۆژوو شکاندندا دەبێت خورما بخۆین، بەڵام وەک پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژەی پێ دەکەن، دەتوانرێت دوای بەربانگیش و لە کاتەکانی شەودا خورما بخورێت و سوودی لێ وەر بگیرێت، بەتایبەت لە بری شیرینییە دەستکردەکان.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع" لەبارەی خواردنی خورماوە لە دوای رۆژوو شکاندن باس لەوە کراوە، خواردنی خورما گرنگییەکی زۆری هەیە و دەتوانرێت لە بری شیرینییە دەستکردەکان بخورێت.
١ .بۆ جوڵەی ریخۆڵەکان باشە و قەبزی ناهێڵێت، بەتایبەتی دوای رۆژوو شکاندن.

٢ .بەهۆی بوونی دژە ئۆکسان لە خورمادا بۆ پێست باشە و بە تەندروستیی دەیهێڵێتەوە، لە وشکبوونەوەی بە رۆژووبون دەیپارێزێت.

٣ تام و بۆنی دەم خۆش دەکات.

٤دەتوانیت لە جیاتی شیرینییەکانی تر بیخۆیت لە دوای رۆژوو شكاندن، چونکە دەم و ددان بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و ئەو زیانەشی نییە کە شیرینییە دەستکردەکان هەیانە.

٥. دەتوانیت شەوان ٣٠ خولەک پێش پارشێو دوو دەنک خورما بخۆیت، چونکە خواردنەکە باشتر هەرس دەکات و خەویش باشتر دەکات.













گەلەری