سەردێڕ:

هێڵی کارەبای نێوان عێراق – ئەردەن کەوتە کار؛ بەرهەمی کارەبای عێراق زیاد دەکات؟

PM:03:13:30/03/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای عێراق وەک قۆناغی یەکەمی هێڵی کارەبای نێوان عێراق و ئەردەن و میسڕ، هێڵی کارەبای نێوان عێراق - ئەردەنی خستە کار. دەشڵێت، " ئەگەر هێڵەکە بە تەواوی کارا بکرێت، ئەوا ٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت".


ئەمڕۆ شەممە، هێڵی کارەبای نێوان عێراق و ئەردەن کەوتە کار، زیاد عەلی، وەزیری کارەبای عێراقیش ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پڕۆژەیە کۆتایی بە گرفتی کارەبا دەهێنێت لە ناوچەی روتبە، کە دانیشتووانەکەی ماوەی ١٠ ساڵە لە دوای گەیشتنی گرووپە چەکدارەکان بە ناوچەکانیان، بە دەست نەبوونی کارەبای نیشتمانییەوە دەناڵێنن.

باسی لەوەش کرد، پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت و قۆناغی یەکەم لەنێوان عێراق و ئەردەندا بووە و لە قۆناغی سێیەمیشدا هێڵەکە بە میسڕیشەوە دەبەسترێتەوە، کە لە کۆتایی پڕۆژەکەدا دەتوانرێت ٥٠٠ مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی عێراق بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و پەرەپێدانی سیستمی کارەبا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمساڵ چەند دەستکەوتێکی دیکە لەرووی پڕۆژەکانی کارەباوە بە دەست دەهێنن، ئەوەش بە کردنەوەی هێڵی کارەبا لەنێوان بەسڕە و کوەیتدا.













گەلەری