PM:02:01:30/03/2024
16992 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لیستی ئەو خوێندکارانەیان ئاڕاستە کراوە کە پێویستە دامەزراندنیان بۆ بکرێت و دەرچووی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـن. دەشڵێت، "هەموو بەشە پزیشکییەکانی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق دادەمەزرێندرێن".
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـن، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لە لیستێکدا ئاڕاستەی وەزارەت کراون کە دەتوانن مامەڵەی دامەزراندنیان بۆ بکەن بەگوێرەی پێوسیتی بەشەکانیان لە نەخۆشخانەکاندا.