سەردێڕ:

کەشناسی جیهانی: پلەکانی گەرما لە تەواوی عێراق بەرز دەبنەوە

PM:11:08:29/03/2024

6864 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕەکانی کەشناسی جیهانی بڵاویان کردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٣٠ پلەی سەدی بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕەکانی کەشناسی جیهانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لە عێراق پلەکانی گەرما روو لە بەرزی دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٣٠ پلەی سەدی بەرز دەبنەوە.

لایخۆشیەوە، سادق عەتیە شارەزای کەشناسی رایگەیاند، بە درێژایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بەرزدەبنەوە بەشێوەیەک لە رۆژدا بەرز و لە شەودا مامناوەند دەبن.

هاوکات، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.













گەلەری