سەردێڕ:

کەرکوک؛ لە هێرشێکی چەکداریدا ئەندامێکی سوپای عێراق گیانی لەدەستدا

PM:08:29:29/03/2024

1052 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی لە کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە ناوچەی داقوق، سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێکی ئەمنی لە کەرکوک رایگەیاند، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق کە فەوجی یەکی پیادەی ٤٤ـی تێدا بووە لە ناوچەی داقوق لە سنووری کەرکوک.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەستدا و چەکدارانی داعشیش هەڵهاتن.

لە ماوەی رابردوودا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە چەند حەشارگەیەکی گروپە چەکدارەکانی داعش لە ناوچەی داقوق لە سنووری کەرکوک کرایە ئامانج و تێیدا چەند چەکدارێک گیانیان لەدەستدا.













گەلەری