سەردێڕ:

عێراق.. گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ بازاڕەکانی جیهان ٦٥٪ زیادی کردووە

PM:10:09:28/03/2024

808 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دوو کەشتی نوێیان بۆ دابینکراوە، گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بە رێژەی ٦٥٪ زیادی کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی عێراق رایگەیاند، دوو کەشتی نوێی گوێزەرەوەی نەوتیان بۆ دابین کراوە و بەو هۆیەشەوە بە رێژەی ٦٥٪ گواستنەوەی نەوت لە پاڵاوگەکانی عێراقەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وا بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دوو کەشتی دیکەی گوێزەرەوەی نەوت دابین بکەن بۆ ئەوەی بە رێژەیەکی زیاتر نەوتی پاڵاوگەکانی عێراق بگوازنەوە و بگاتە ١٠٠٪.

دەشڵێت،" لە ساڵی ٢٠١٩دا گرێبەستێکمان کرد بۆ ئەوەی دوو کەشتی نوێ بۆ کۆمپانیاکەمان دابین بکەین، لە ئێستاشدا خاوەنی چوار کەشتی نەوت هەڵگرین".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٥ـی مانگی شوبات حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەپێناو بەهێزکردنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان و چالاککردنی رۆڵی بازرگانی لە گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکاندا، پلانیان هەیە بۆ دروست کردنی چەند کەشتییەکی دیکەی نەوت هەڵگر.













گەلەری