سەردێڕ:

کۆمپانیاى نەوتى باکور: هێڵی بۆری نەوتى کەرکوک - بەسڕە نۆژەن کراوەتەوە

PM:03:17:28/03/2024

920 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى نەوتى باکور رایگەیاند، تیمە ئەندازیاریی و هونەرییەکانیان سەرکەوتوو بوون لە نۆژەنکردنەوەى بۆری نەوتى کەرکوک – بەسڕە. دەشڵێت، "بەشێکى زۆر لە نەوتى کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدین لە رێگەى ئەو بۆرییانەوە رەوانەى بەندەری فاو دەکەین".


بورکان حەسەن بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى باکور رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی چەکدارە توندڕەوەکانەوە ماوەی چەند ساڵێکە هێڵی بۆری کەرکوک – بەسرە لەکار کەوتبوو، ئێستا توانیویانە هێڵەکە نۆژەن بکەنەوە و بە تەواوبوونیشی نەوتی کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدین لە رێگەى ئەو بۆرییانەوە رەوانەى بەندەری فاو دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پلانیاندایە بەشێکى دیکەى نەوتی ئەو سێ پارێزگایە لە رێگەى بۆری نەوتى حەدیسەوە رەوانەى بازاڕەکانى جیهان بکەن، کە بڕی ئەو نەوتەى لە حەدیسەوە رەوانە دەکرێت بە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ـی ئەم مانگە، کۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند، پڕۆسەی چاککردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا بە رێژەی ١٠٠٪ تەواو بووە. وتیشی،" بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان، پشت بە رێنماییەکانی حکومەتی عێراق دەبەستین".


 













گەلەری