سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرز بووەوە

PM:12:29:28/03/2024

11888 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٠ دۆلار و ٥٧ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٧٠ هەزار و ٥٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٥هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٥ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٥٥ هەزار دینار












گەلەری