سەردێڕ:

دوای نۆ رۆژ؛ تەرمی یەکێک لەو کەسانەی لە لافاوەکەی دهۆکدا گیانی لەدەستدا دۆزرایەوە

AM:11:54:28/03/2024

1572 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی نۆ رۆژ توانرا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکەوە تەرمی یەکێک لە ونبوانی لافاوەکەی دهۆک بدۆزرێتەوە. دەشڵێت، " گەڕان بە دوای تەرمەکەی دیکەدا بەردەوامە".


ئەمڕۆ پینجشەممە، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی نۆ رۆژ بەسەر لافاوەکەی ١٩ـی ئازاردا ئەمڕۆ لە ناوچەی خانکێ تواندرا تەرمی یەکێک لە ونبووەکانی لافاوەکەی دهۆک بدۆزرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستاشدا چەندین تیمی بەرگری وشارستانی دهۆک سەرقاڵی گەڕانن بە دووای تەرمی دووەمدا و هەوڵیشدەدرێت تەواوی چالاکییەکان لە ناوچەکەدا چڕتربکرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، سوپاسی سەرجەم لایەنەکان وهاوڵاتیانی خانکێ دەکەن کە هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکبوون لە دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتیەدا.

لەو بارەیەشەوە، بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەتەواوی ناسنامەی ئەو کەسەی کە دۆزراوەتەوە ئاشکرانەکراوە تا ئێستا.وتیشی، "هەوڵدەدرێت لە ماوەیەکی کەمدا تەرمی ئەو کەسەی تر بدۆزرێتەوە کە بەهۆی لافاوەکەی دهۆکەوە بی سەروشووێنبوو".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٩ـی ئازار شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە و کەشناسی ئاماژەی بەوە کردبوو، بەهۆی زۆری بڕی بارانبارینەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، لەلایەکی تریشەوە بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە دهۆک دروستبوو، هەزار و ٢٤٠ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە لەو رێژەیەش ١٧ ماڵ بەتەواوی رووخاون.













گەلەری