سەردێڕ:

دوای تێپەڕبوونی ١٥ کاتژمێر؛ هێشتا ئاگرەکەی کۆگاکانی هەولێر کۆنترۆڵ نەکراوە

دیمەنی ئاگرەکە
AM:10:30:28/03/2024

1916 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە حەوت کۆگای سەر رێگەی هەولێر – کەرکوک کەوتەوە بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێریش دەڵێت، " دوای تێپەڕبوونی ١٥ کاتژمێر بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە کۆنترۆڵ نەکراوە. "


شەوی رابردوو، لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک نزیک ناوچەی قوشتەپە ئاگرێکی گەورە لە شەش کۆگا و کارگەیەکی کلێنس کەوتەوە و دوای تێپەڕبوونی ١٥ کاتژمێر بەهۆی هەبوونی ماددەی سوتینەر لە کۆگاکاندا هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.

لەو بارەیەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، شەوی رابردوو دوای ئەوەی ئاگری کۆگاکە تەشەنەی سەندووە و ١٤ تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە هاتوونەتە ناوچەکە، بەڵام نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی هەبوونی ماددەی سوتینەرەوە لە کۆگاکاندا ئاگرەکە بەردەوامبووە لە تەشەنەسەندن، لە درەنگانی شەودا دوای چەندین جار لە هەوڵدان تیمەکانی بەرگری و شارستانی ناچاربوون وازی لێبهێنن تا ئاگرەکە خۆی دەکوژێتەوە.

لەلایەکی تریشەوە، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگرەکە زۆر گەورەبووە و بەردەوام لە تەشەنەسەندابووە بۆیە تا ئێستا ناتوانرێت قەبارەی زەرەر و زیانەکان بخەمڵێنرێت.

بە وتەی شایەتحاڵان، تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری ئاگرەکە چی بووە، بەڵام قەبارەی زیانەکان بە یەک ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.













گەلەری