سەردێڕ:

هەولێر؛ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:00:28/03/2024

1600 جار خوێندراوەتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.


لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر دوو ئۆتۆمبێل لەکاتی پێشبڕکێدا توشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە کە دوو ئۆتۆمبێلەکە پێشبڕکێیان کردووە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تر بریندار بوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و هاوڵاتیان بەشێکی هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ خراپی رێگاوبانەکان و بەشێکیشی بۆ تیژڕەوی شۆفێران کە ساڵانە بەهۆیەوە هەزاران کەس دەبنە قوربانی.













گەلەری