سەردێڕ:

ئەمریکا: بەهۆی داڕمانی پردێکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا

PM:01:18:27/03/2024

1256 جار خوێندراوەتەوە

دادوەری ویلایەتی ماریلاند رایگەیاند، دوای ئەوەی کەشتیەکی بارهەڵگڕ خۆی بە بەشێکی پردی فرانسێسادا کێشا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا. وتیشی، " ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە لەسەر پردەکە شۆفێریان کردووە".


ئەمرۆ چوارشەممە، وێس مۆر دادوەری گشتی ویلایەتی ماریلاند بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، کەشتیەکی بارهەڵگری گەورە خۆی بە ناوەڕاستی پردی فرانسێس سکۆدا کێشا و بەهۆیەوە بەشێکی پردەکە رووخاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی رووخانی پردەکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی تریش برینداربوون.دەشڵێت، " ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە لە بەشی سەرەوەی پردەکەدا شۆفێریان دەکرد و لە کاتی روخانی پردەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە".

باسی لەوەش کرد، گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا دەستیپێکردووە و چەندین تیم سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی ئەو کەسانەن لە لە رووبارەکەدا گیانیان لەدەستداوە و لە ناو ئۆتۆمبیلەکاندا ماونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کەشتیەکی بارهەڵگر کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بە خێراییەکی زۆر خۆی بە پردی فرانسێس سکۆدا کێشاوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری