سەردێڕ:

نزیکەی ساڵێکە جەنگی سودان بەردەوامە؛ نوێترین پێشهاتەکان چین؟

AM:09:37:27/03/2024

756 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی ساڵێک لە دەستپێکردنی جەنگی سودان و لە نوێترین پێشهاتدا سوپای ئەو وڵاتە داوای لە هاوڵاتیان کرد لەو ناوچانە دووربکەونەوە کە هێزەکانی پشتیوانی خێرایان تێدایە. دەشڵێت، "پشتیوانی خێرا هاوڵاتیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت."


ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای سودان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، لە باشووری کەردەڤان و رۆژهەڵاتی دارفور و ناوچەکانی دیکە هێزەکانی پشتیوانی خێرا هاوڵاتیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن.

ئەوەش خراوەتە روو، هێزەکانی پشتیوانی خێرا جگە لە هاوڵاتیان ماڵەکانیشیان وەک بنکەی سەربازی بەکاردەهێنن و ئەوان ئەو ماڵانە بە ئامانج دەگرن.

 

بەگوێرەی نوێرین ئاماریش بەهۆی ناکۆکییە سەربازییەکانی سودانەوە ٤٩ ملیۆن کەس رووبەڕووی برسێتی و توندوتیژی بوونەتەوە و ١٣ بۆ ١٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ١٤ـی نیسانی ساڵی رابردووەوە جەنگی سودان لەنێوان سوپای وڵاتەکە و هێزی پشتیوانی خێرای سوداندا لەسەر دامەزراندنی ئەندامانی هێزی پشتیوانی خێرا دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.













گەلەری