سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق: دەرگای وەبەرهینانی وڵاتەکەمان بۆ وڵاتانی بیانی کراوەیە

PM:11:35:26/03/2024

1608 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، عێراق ژینگەیەکی لەباری رەخساندووە بۆ وڵاتانی بیانی بۆ ئەوەی بێن لە ناوخۆی وڵاتەکەدا وەبەرهێنان بکەن و کەرتی تایبەت بەرەو پێش ببەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ پیتەر شیتباک باڵیۆز و رۆمان پلێڤاک ڕاوێژکاری ئابووری کۆماری چیک کۆبوونەوە، تاوتوێی چەند پرسێکی جیاوازیان کرد بەتایبەت لە بواری وەبەرهێناندا لە عێراق و پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان هەردوو وڵات.

تەیف سامی رایگەیاند، بۆ ئەوەی ژێرخانێکی ئابووری پتەو بنیاد بنێن دەرگایان کراوەیە بۆ هەر وڵاتێک کە بیەوێت وەبەرهێنان بکات لە کەرتی تایبەتدا لە عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رێگەی وەبەرهێنانی دەرەکییەوە دەیانەوێت گەشەی ئابووری بەردەوام و درێژخایەن لە عێراق بهێننەدی.

هاوکات، باڵیۆزی کۆماری چیک رایگەیاند، وڵاتەکەیان پشتگیری تەواوی عێراق دەکات لە بواری وەبەرهێناندا و خەجت لە بەردوامی کارکردن دەکەنەوە بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق.













گەلەری