سەردێڕ:

تەندروستی عێراق کار بۆ دامەزراندنی پێشکەوتووترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە دەکات

PM:06:40:26/03/2024

872 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی ١٦ نەخۆشخانە لە پارێزگا جیاجیاکان لە پڕۆژەیاندایە و لە ئێستادا هەندێکیان لە قۆناغی دروستکردندان. دەشڵێت، پلانیان هەیە بۆ دامەزراندنی گەورەترین و پێشکەوتووترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە عێراقدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا کاردەکەن بۆ تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، بەوپێیەی لە پارێزگا جیاوازەکان ٤٠ نەخۆشخانەی تەواونەکراو هەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەی دامەزراندنی ١٦ نەخۆشخانەی لە پارێزگا جیاجیاکان هەیە لەگەڵ دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی ١٣٨ قەرەوێڵەیی بۆ هەر قەزایەک، هاوکات زۆربەیان لە ئێستادا لە قۆناغی دروستکردندان و لە ئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆریان تەواو دەبن. ئەوەشی خستە روو، پڕۆژەیەکی دیکەی نوێیان هەیە بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی شێرپەنجە و لە ئێستادا لە قۆناغی تەرخانکردنی زەویدان بۆ ئەو پڕۆژەیە و ئەگەر تەرخان بکرێت دەبێتە یەکێک لە نەخۆشخانە گەورە و پێشکەوتووەکانی عێراق.












گەلەری