وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤٠٥ سەربازی ئۆکرانی کوژراون و ١٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیش خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئۆکرانیا توشی شکستی گەورە بووە لە سەنگەرەکانی دۆنستیک و خێریسۆن.
باس لەوەش کراوە، لە
ماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەدا ١١٠ سەربازی ئۆکرانی لە سەنگەرەکانی باشووری دۆنستیک و
١٢٠یان لە ئەفدیفکا و ١٧٥ـشیان لە سەنگەری دۆنستیک کوژراون.
ئاماژە بەوەش کراوە،
١٠٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیان خستووەتە خوارەوە کە ویستوویانە هێرش بکەنە سەر
سوپای روسیا.
جەنگی روسیا و ئۆکرانیا
زیاتر لە دوو ساڵە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و روسیا بۆ کۆتایی هێنان
بە جەنگەکە داوادەکات سەرجەم ئەو زەوییانەی لە ئۆکرانیا کۆنترۆڵی کردوون بخرێتە سەر
خاکی وڵاتەکەی و ئۆکرانیاش دەست لە بوون بە ئەندام کە ناتۆ هەڵبگرێت.