سەردێڕ:

چاوگێک لە نوسینگەی سودانی بۆ ئێن ئاڕ تی: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە

PM:09:58:25/03/2024

5004 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نوسینگەی سودانی بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاسایشی نێوان عێراق و ئەمریکا بڕیاردرا بەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق. دەشڵێت، "ژمارەی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا زیاتر دەکرێت بەگوێرەی رێکەوتنەکانمان و بۆ ئەو مەبەستەش بەشێک لە بودجەی سەربازی تەرخان کراوە بۆ سیستمی رادار و دژە موشەک و درۆن لە خاکی عێراق".


چاوگێک لە نوسینگەی سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، عێراق و ئەمریکا رێککەوتون لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و داواشکراوە پرسی مانەوەی ئەمریکا لە کارنامەی سەردانەکەی سودانیش لاببردێت، چونکە ئەو پرسە بە مانەوەی ئەمریکا رێککەوتنی لەسەرکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاریشە بەگوێرەی مادەی ۲۲ـی رێککەوتنەکە هاتنی زیاتری هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بەمەبەستی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانە کە لە عێراق کار دەکەن خراوەتە کارنامەی رێککەوتنەکانەوە لەژێر سەرپەرشتی یاسا سەربازیەکانی عێراق.

ئەوەشی خستە روو، بەمەبەستی فراوانکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی و سەربازی بڕیارە مانگی داهاتوو تیمێکی راوێژکاری سەربازی ئەمریکا بۆ راهێنان پێکردنی هێزەکانی عێراق سەردانی بەغدا بکەن تایبەت بە راهێنانی دژە موشەک و سیستمی درۆن و رادار، بۆ ئەو مەبەستەش بەغدا رازی بووە بەشێک لەخەرجی ئەو سیستەمانە بگرێتە ئەستۆ لەپێناو پاراستنی خاکی عێراق بەتەواوی کە ژمارەیان زیاترە لە ۲٠دژە درۆن و موشەکی بالیستی کە تێچووی هەموو سیستمەکان ۲٠٠ملیۆن دۆلارە. دەشڵێت، "باشترین جۆری دژەموشەک و سیستمی رادار دەهێندرێتە خاکی عێراق لە مانگی ئایاردا".

جەختی لەوەش کردەوە، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لوتکەی ئاسایش لە خاکی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە واشنتۆن پرسی ئاسایشی خاکی عێراق و سیستمی چەک و ژێرخانی سەربازی عێراق یەکلایی کرایەوە، کە ئەوەش بە چوارەم کۆبونەوەی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دادەندرێت.













گەلەری