سەردێڕ:

عێراق؛ داوایەکی فەرمی بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک پێشکەش بە حکومەت کرا

PM:07:09:25/03/2024

5096 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەیوەندیییەکانی عێراق رایگەیاند، داوایەکی فەرمییان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە عێراق.


ئەمڕۆ دووشەممە، هیام یاسری وەزیری پەیوەندیییەکانی عێراق رایگەیاند، ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک بووەتە هۆی تێکدانی کۆمەڵگەی عێراقی و داوایان کردووە قەدەغە بکرێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو ئەپڵیکەیشنە هیچ سودێکی بە عێراقیییەکان نەگەیاندووە و قەدەغەکردنیشی زیان بە هیچ لایەنێک نایەنێت.

باسی لەوەش کردووە، ئەوان وەک وەزارەتی پەیوەندییەکان ناتوانن تیک تۆک قەدەغە بکەن و دەبێت بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بدرێت و داوایەکیان پێشکەش کردووە بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک.

لە ماوەی رابردووشدا، چەندان هەوڵ هەبووە بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک لە عێراق و یاسایەک دەرکرا بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لەو ئەپڵیکەیشنە ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوە بڵاودەکەنەوە.













گەلەری