سەردێڕ:

عێراق؛ ئاسانکاری زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی خانەنشینان دەکرێت

PM:04:49:25/03/2024

1220 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، پێویستە پلانێکی گەشەپێدان دابڕیژرێت بۆ ئاسانکردنی دەستەبەرکردنی مووچەی خانەنشینان.


ئەمڕۆ دووشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەوەی چاکسازی بکەن لە سندوقی خانەنشینی عێراقدا بە پێویستی دەزانن پلانێک دابڕێژن بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینان دەستەبەربکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەوڵدەدەین وەبەرهێنانی سندوقی خانەنشینی زیاد بکەن بە شێوەیەک کە بتوانێت ٥٠٪ـی مووچەی خانەنشینان مسۆگەر بکات."

 

هاوکات، ماهیر حسێن سەرۆکی دەستەی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند، هەنگاوی باشیان بڕیوە بۆ ئەوەی هەموو خانەنشینانی عێراق لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە خزمەتگوزاری و ئاسانکارییان پێشکەش بکرێت.













گەلەری