سەردێڕ:

عێراق؛ ئەو منداڵانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە هاوکاری دارایی دەکرێن

PM:11:38:24/03/2024

1120 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، پەنجەرەی ئەلیکترۆنیان کردووەتەوە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو منداڵانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن، بۆ ئەوەی هاوکارییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتییان پێ بدەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی عێراق رایگەیاند، ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون لە رێگەی پەنجەرەی ئەلیکترۆنییەوە ناویان تۆماردەکەن بۆ ئەوەی هاوکارییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق بیانگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ پەنجەرە ئەلیکترۆنییەکە کراوە دەبێت بۆ ئەوەی ناوی زۆرترین منداڵی توشبووی نەخۆشی شەکرە تۆمار بکەن.

 

دەشڵێت، "هاوکارییەکان ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە نەخۆشییەکەیان لە جۆری شێرپەنجەی نمرە یەکە و تەمەنیان ١٨ ساڵی تێنەپەڕاندووە".













گەلەری