سەردێڕ:

بەهۆی بارانبارینەوە؛ پشووی فەرمی راگەیەندرا

PM:09:16:24/03/2024

287176 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ لە پارێزگاکانی بەسڕە و کەربەلا و بابل پشووی فەرمییە. لە پارێزگای بەغداش لە سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگاکە کرایە پشوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای کەربەلا و بەسڕە و بابل رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ و ئەگەری دروستبوونی لافاو، سبەینێ دووشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکاندا پشووی فەرمییە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، پشووەکە هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە سەر بە پارێزگاکەیانە.
پاریزگای بەغداش رایگەیاند، بەهپی ناجێگری کەش و هەواوە سبەی لە سەرجەم پەروەردەکان پشووە. 

هاوکات لەو بارەیەوە کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە بارانبارینی بەخووڕ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆتایی دێت بەم شەپۆلە بارانبارینە.













گەلەری